ته‌قینه‌وه‌كه كاتژمێر نزیكه‌ی شه‌شی سه‌ر له به‌یانی ڕوویدا له گه‌ڕه‌كی ئه‌لبه‌یاع ی شاری به‌غدا و ئه‌وه‌نده‌ش به هێز بووه كه له دووری چه‌ند كیلۆمه‌ترێكه‌وه زه‌وی هه‌ژاندووه. گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن كامیونه‌كه له ناوه‌ڕاستی چوار ڕێگایێكدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
وه تا ئێستا ئه‌وه ڕوون نییه نیشانه و ئامانجی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه چی بووه و كوێ بووه. له‌و شوێنه‌دا نه دامه‌زراوی له‌شكری ئه‌مریكای لێیه و نه بنكه‌ی پۆلیسی عێراقیش.
وه بڕواش وایه زۆربه‌ی قوربانیه‌كان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بن. پۆلیسی عێراق له‌و بڕوایه‌دایه شۆفێری كامیۆنه‌كه به هه‌ڵه ته‌قاندبێتیه‌وه به‌ر له‌وه‌ی بگاته شوێنی مه‌به‌ست.
له‌وه‌تای ڕۆژی شه‌ممه‌وه كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان سه‌دام حسێنیان گرتووه زنجیره‌یه‌ك هێرشی خۆكوژی كراوته سه‌ر بنكه‌كانی پۆلیسی عێراقی و هه‌روه‌هاش بنكه له‌شكریه‌كانی ئه‌مریكا. بێ له‌مه‌ش له‌و شارانه‌ی كه به توندی پشتیوانی له سه‌دام حسێن سه‌رۆكی له كار خراوی عێراق ده‌كه‌ن، شه‌پۆڵێكی توند و تیژی ڕوویداوه.
له‌شكری ئه‌مریكاش ده‌ڵێت ڕۆژی سێ شه‌ممه هێرشیان بردووه بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی سامه‌ڕا كه یه‌كێكه له‌و شارانه و زیاتر له حه‌فتا كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه و گومان وایه له یاخی بووان بن وه بڕواش وایه یه‌كێك له گیراوه‌كان سه‌ركرده‌ی كه‌رتێكی گه‌ریلاكان بێت.