كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی ده‌ڵێن: حكومه‌ت دوا بڕیاریان داوه بۆ ئیمزا كردنی پرۆتۆكۆلێكی تری په‌یمانی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی ووزه‌ی ناوه‌كی كه ڕێگه به پشكنینی له‌ناكاو ده‌دات بۆ ده‌زگا ناوه‌كییه‌كانی ئێران. قسه‌كه‌رێكی حكومه‌ت بۆ په‌یامنێران قسه‌ی كرد‌و و گوتنی نوێنه‌ری ئێران له ئاژانسی ووزه‌ی ناوه‌كیی نێو نه‌ته‌وه‌ی ڕێگه پێدراوه بۆ مۆركردنی ئه‌و پرۆتۆكۆله. ئه‌و‌ه‌ی شایانی باسه، ئێران له ژێر فشارێكی توندی كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یدا بووه بۆ ئیمزا كردنی پرۆتۆكۆلی نوێ به‌هۆی نیگه‌رانییه‌كانی كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌ی به گشت و ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به مه‌ترسی دروست كردنی چه‌كی ناوكی به دوای دۆزینه‌وه‌ی یۆرانیۆمی چڕ له ده‌زگا ناوه‌كییه‌كانی ئێران‌دا. ئێرانیش پێشتر ڕایگه‌یاندوه كه به‌رنامه ناوه‌كییه‌كانی ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیخوازانه‌یه.