Accessibility links

بڕیاری ژاپۆن بۆ ناردنی سه‌ربازه شه‌ڕنه‌كه‌ره‌كانی بۆ عێراق - 2003-12-10


بڕیاری ژاپۆن بۆ ناردنی سه‌ربازه شه‌ڕنه‌كه‌ره‌كانی بۆ عێراق كاردانه‌وه‌یه‌كی تێكه‌ڵاوی له‌سه‌ر خه‌ڵكی ناو ووڵاته‌كه‌ی هه‌بوو. ڕۆژنامه‌یه‌كی ناوداری ووڵاته‌كه Yomiuri Shimbun ئه‌م بڕیاره‌ی به‌كارێكی مێژووی له قه‌ڵه‌مدا و نوسه‌ری به‌ناو بانگی ڕۆژنامه‌كه Nihon Keizai Shimbum گوتی سه‌رۆك وه‌زیر Junichiro Koizumi بڕیارێكی سیاسی توندو مه‌ترسی داری داوه. له ڕۆژی سێ شه‌ممه‌شدا، به ده‌یان كه‌س له ده‌ره‌وه‌ی دانیشتگای سه‌رۆك وه‌زیر كۆبوونه‌وه تاوه‌كو ده‌نگی ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر به پلانی ناردنی كۆمه‌ڵێك ده‌زگاو 600 سه‌ربازی ژاپۆنی بۆ عێراق به‌رز بكه‌نه‌وه. ئه‌م بڕیاره‌ی ژاپۆن له كاتێكدا دێت كه كۆریای باشوور باس له ناردنی 3000 سه‌رباز كردووه بۆ عێراق.

XS
SM
MD
LG