له‌شكری ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێت هه‌لیكۆپته‌رێكی ئه‌مریكی به‌هۆی سه‌ختی له نیشتنه‌وه‌ی دا له نزیك شارۆچكه‌ی فه‌لوجه تێك شكاوه. ده‌مڕاستێكی ڕه‌سمی ده‌ڵێت له‌م ڕووداوه‌دا هیچ كه‌س بریندار نه‌بووه و هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ش نه زانراوه. به‌ڵام گه‌واهده‌رێك به ئاژانسی ده‌نگ و باسی Associated Press ی گوتووه له‌وانه‌یه به ئار پی چی ته‌قه له هه‌لیكۆپته‌ره‌كه كرابێت. ئه‌م ڕووداوی هه‌لیكۆپته‌ره چه‌ند كاتژمێرێك پاش ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه هات كه له‌ناو مزگه‌وتێكی ڕۆژئاوای شاری به‌غدادا هه‌روه‌ها له دوو بنكه‌ی له‌شكری ئه‌مریكی له عێراق. له ته‌قینه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ی به‌غدادا سێ هاووڵاتی مه‌ده‌نی عێراقی كوژراون و له هێرشێكی خۆكوژیشدا له ده‌روازه‌ی بنكه‌یه‌كی له‌شكری له باكووری ووڵاته‌كه 41 سه‌ربازی ئه‌مریكی برینداربوون، به‌هه‌مان شێوه‌ش هێرشێكی تری خۆكوژی كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی تری له‌شكری ئه‌مریكی به‌ڵام هیچ كه‌سێ له‌م هێرشه‌دا زامدار نه‌بوون.