Accessibility links

ئه‌مریكا داوا له ئێران ده‌كات گومانباره‌ گیراوه‌كانی ئه‌لقاعیده بدات به ده‌سته‌وه - 2003-12-09


بۆ جارێكی تریش ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوا له ئێران ده‌كات ئه‌و گومانبارانه‌ی ئه‌لقاعیده‌ كه له ئێران گیراون بیانداته‌وه ده‌ست. دوێنێ دووشه‌ممه ڕیچارد باوچه‌ر ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتویه‌تی ئه‌و ئه‌ندامه‌ گومانبارانه‌ی ئه‌لقاعیده كه له ئێران گیراون له‌وانه‌یه گه‌وره سه‌ركرده‌كانی ئه‌م ڕێكخراوه‌ تیرۆركاریه‌یان تیادا بێت وه گوتویه‌تی ئه‌و كارێكی سه‌ره‌كیه كه ده‌بێت ڕێگه بدرێت ئه‌مریكا ئه‌و گومانبارانه ببینت. به‌ڕێز باوچه‌ر داواكه‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش دووباره كرده‌وه كه ده‌بێت ئه‌و گومانبارانه‌یان یان بدرێنه‌و ئه‌مریكا یان بدرێنه‌وه به ووڵاتی سێهه‌م.

XS
SM
MD
LG