ته‌ڕمی دوو كارمه‌ندی كۆریای باشوور گه‌یشته‌وه ووڵاته‌كه كه له عێراق كوژرابوون. ڕۆژی 30 مانگی 11 ئۆتۆمبیلی ئه‌م دووكارمه‌نده له نزیك شاری تكریته‌وه كه‌وتبووه بۆسهیهكهوهو هه‌ردوكیان كوژرابوون. شایانی باسه زیاتر له چوارسه‌د هێزی ناشه‌ڕكه‌ری كۆریای باشوور له عێراقن و سه‌رباری ئه‌و هێرشانه‌ش حكومه‌تی كۆریای باشوور په‌یمانی داوه به‌رده‌وام بێت له هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌ر له نوێ بونیات نانه‌وه‌و بوژاندنه‌وه‌ی عێراق