وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت حكومه‌ته‌كه‌ی له‌و بڕوایه‌دایه ژماره‌یه‌ك له گومانباره سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و زنجیره ته‌قینه‌وانه‌ی توركیا به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌كه‌ی ڕایانكردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه عه‌بدوڵله گۆل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به كه‌ناڵی ئێن تی ڤی ی گوتووه: هێشتاش ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك ماون كه حكومه‌تی توركیا به‌شوێنیاندا ده‌گه‌ڕێت وه گوتوشیه‌تی هه‌ندێك له‌وانه له گه‌وره‌كانیانن.
ئه‌وانه‌ی كه به‌ڕێز گۆڵ باسی لێوه كردوون ئه‌وانه‌ن كه گومانبارن له‌و هێرشه خۆكوژیانه‌ی كرانه سه‌ر دوو كنیشتی جوله‌كان و بانكێكی به‌ریتانی و كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا له ئه‌سته‌مبوڵ.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وه‌زری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سوپاسگوزاری هاریكاریه‌كانی ئێران و سوریای دراوسێ ی بووه كه ژماره‌یه‌ك له گومانبارانی ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌یان داوه‌ته‌وه ده‌ست توركیا و هه‌روه‌ها گوتوشیه‌تی هیواداره ئه‌م هاوكاری كردنه‌ی نێوانیان به‌رده‌وام بێت.