Accessibility links

هێرشبه‌ران له نزیك شارۆچكه‌ی حوسه‌یبه‌ی عێراق كه نزیك سنووری سوریایه ده‌ستڕێژیان له كاروانی سه‌ربازی ئه‌مریكی كرد - 2003-11-30


هێزی له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێن دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون و یه‌كێكی تر بریندرا بووه، له ئاكامی بوسه‌یه‌كدا كه له دو‌وری ڕۆژئاوای ووڵات دا دانرابووه.

كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ده‌ڵێن هێرشبه‌ران له نزیك شارۆچكه‌ی حوسه‌یبه كه هه‌لكه‌وتووه له نزیك سنووری سوریا ده‌ستڕێژیان له كاروانی سه‌ربازه‌كان كرد.

ئه‌م روودا سێهه‌م بوسه‌یه له ڕۆژی شه‌ممه‌وه له سه‌ر ڕێگا داده‌نرێته‌وه.

حه‌وت كارمه‌ندی ده‌زگای زانیاری ئیسپانی له ئاكامی هێرشێك له باشووری به‌غدادا كه كرایه سه‌ریان گیانیان له ده‌ستدا و یه‌كێكی تریشیان بریندار بوو.

پاش ماوه‌یه‌كی كورت 3 دیپلۆماتی ژاپۆنی و شوفێره‌كه‌یان له نزیك شاری تكریت، هه‌ڵكه‌وتوو له باكووری به‌غدا، كوژران.

XS
SM
MD
LG