Accessibility links

هیله‌ری كلینتۆن سه‌ردانی سه‌ربازە ئه‌مریكیه‌كان له‌ به‌غدا دەكات - 2003-11-28


سه‌رۆك بووش ته‌نها كاربه‌دەستی ئه‌مریكی نه‌بوو كه‌ سه‌ردانی سه‌ربازەكانی هێزی ئه‌مریكی بكات له‌ عێراقدا به‌ڵكو هیله‌ری كلنتۆنی خێزانی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا بیڵ كلنتۆنیش سه‌ردانی سه‌ربازە ئه‌مریكیه‌كانی كرد له‌ به‌غدا.

خانمی یه‌كه‌مینی پێشووی ئه‌مریكاو سیناتۆری وولایه‌تی نیۆرك ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌گه‌ڵ سیناتۆر جاك رید گه‌یشتنه‌ به‌غدا.

خاتوو هیله‌ری هیوای خواست كه‌ نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان رۆڵی سه‌رەكیان هه‌بێت له‌ هه‌وڵه‌كانی ئاوەدانكردنه‌وەی عێراق و گووتی دەبێت به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بووش له‌م بارەیه‌وە سیاسه‌تی خۆی بگۆڕێنێت.

خاتوو هیله‌ری پێش ئه‌م سه‌ردانه‌ی بۆ عێراق سه‌ردانی هێزەكانی ئه‌مریكاشی كرد له‌ ئه‌فغانستان.

XS
SM
MD
LG