سه‌بارەت به ئاشكرانه‌كردنی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك ، كاربه‌دەستانی كۆشكی سپی دەڵێن: ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌واڵی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بووش له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا بۆ به‌غدا ئاشكرا بكرایه...ئه‌وا فڕۆكه‌كه‌ی سه‌رۆك پێش گه‌یشتنه‌كه‌ی بۆ عێراق و له نیوەی ڕێگه‌وە دەگه‌ڕایه‌وە بۆ ووڵات.
دەسه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا به شێوەیه‌كی توند هه‌وڵی شاردنه‌وبی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بووشیان كرد. سه‌رۆك له درەنگانێكی ڕۆژی چوارشه‌ممه له تكساسه‌وە به ئوتۆمبیلێكی نیشانه نه‌كراو و به كڵاوێكی وەرزشیه‌وە له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی كۆندەڵیزا ڕایس دەستی به گه‌شته‌كه‌ی كرد.
وێنه‌گر و په‌یامنێرانێش كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكدا بوون له دوا ساتدا ڕاگه‌یه‌ندرابوون كه خۆیان ئامادە بكه‌ن و له گه‌ڵ سه‌رۆكدا به‌ڕێبكه‌ون. له كاتی نیشتنه‌وەی فڕۆكه‌كه له به‌غدا هه‌موو گڵۆپی ناو فڕۆكه‌ی هێزی ئاسمانی یه‌ك گوژێنراوەته‌وەو تاوەكو خۆیان له هه‌ر كارێكی گێرەشێوێنی به‌دووربكه‌ن. ته‌نانه‌ت فڕۆكه‌وانێكی بریتانی نزیك ئه‌و ناوچه‌یه پرسیوێتی و گوتویه‌تی: كه ئایا ئه‌و فڕۆكه‌ی هێزی ئاسمانی یه‌كی بینیوە یا نا و فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌ی سه‌رۆكیش له وەڵامدا گوتویه‌تی كه فڕۆكه‌یه‌كی جیاوازە