Accessibility links

ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عێراق و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان - 2003-11-25


ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عێراق كه له‌لایه‌ن ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه دانراوه داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كردووه تا پێشنیازه‌كانی په‌سه‌ند بكات كه سه‌باره‌ت به كات دیاری كردنه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خۆ كردن له عێراقدا.

جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئێستای ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كردنی عێراق له نامه‌یه‌كدا ئه‌م داوایانه‌ی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كردووه و تیایدا پوخته‌و ورده‌كاری ئه‌و كات ده‌ست نیشان كردنه‌ی تیادایه. له نامه‌كه‌دا پێشنیازی ئه‌وه‌ كراوه تا مانگی شه‌شی ساڵی داهاتوو حكومه‌تێكی كاتی له عێراق دابمه‌زرێت و هه‌روه‌هاش تا سه‌ره‌تای ساڵی دووهه‌زارو پێنج هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌ی دانانی ده‌ستور ئه‌نجام بدرێت. وه پاش چه‌ند مانگێكیش له‌وه ڕیفراندۆمێكی گشت له‌سه‌ر به‌رنوسی ده‌ستوره كه ئه‌نجام ده‌درێت كه نابێت له مانگی دوانزه‌ی دووهه‌زارو پێنج تێپه‌ڕ بكات. له نامه‌كه‌ی به‌ڕێز تاڵه‌بانیدا داوای بڕیارێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كراوه سه‌باره‌ت به‌و كاتانه‌ی پێشنیاز كراون. شایانی باسه ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت تاووتوێ ی ئه‌و داخوازیه‌ی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عێراق ده‌كات.

XS
SM
MD
LG