Accessibility links

سه‌رۆكی كاروباری به‌رگری ژاپۆن ده‌ڵێ ووڵاته‌كه‌ی ‌ده‌بێ له‌شكر بۆ عێراق بنێرێ سه‌ره‌رای هه‌ل و مه‌رجی ئاسایش  - 2003-11-23


سه‌رۆكی كاروباری به‌رگری ژاپۆن ده‌ڵێ ووڵاته‌كه‌ی ده‌بێ له‌شكر بۆ عێراق بنێرێ سه‌ره‌رای هه‌ل و مه‌رجی ئاسایش و ئه‌و مه‌ترسی یانه‌ی له پێش دان. ئه‌مڕۆ به‌رپرسی گشتی ئاژانسی به‌رگری ژنرال Shigeru Ishiba گوتی هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشان بۆ سه‌ر تۆكیۆ نابێ ژاپۆن بترسێنێ.

به‌ڕێز Shigeru Ishiba ئاماژه‌ی به هه‌ره‌شه‌ی ئه‌م دواییانه‌ كرد كه گۆیا له‌لایه‌ن تۆری تیرۆریستی ئه‌لقاعیده‌ هاتبوو كه ئه‌گه‌ر ژاپۆن درێژه به پشتیوانی له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به رێبه‌رایه‌تی ئامریكا له عێراقدا بكات هێرشی ده‌كاته‌ سه‌ر.

XS
SM
MD
LG