ئه‌مڕۆ هه‌ینی یاخیبووان له به‌غدا، چواردە مووشه‌كیان بۆ وەزارەتی نه‌وتی عێراق و دوو هۆتێلی گه‌ورە هه‌ڵداوە كه شوێنی ڕۆژنامه‌وانان و كارمه‌ندانی ڕۆژئاوایه.
ئاگر و دووكه‌ڵ له وەزارەتی نه‌وت به‌رزبۆوە، به‌ڵام له به‌رئه‌وەی ڕۆژی هه‌ینی بوو ژمار‌ەیه‌كی زۆری خه‌ڵك له‌و بینایه‌دا نه‌بوون.
به‌لایه‌نی كه‌مه‌وە، شه‌ش مووشه‌ك به‌ر هۆتێله‌كانی فه‌له‌ستین و شیراتۆن كه‌وت و شوشه و په‌نجه‌رەیان هاته خوارێ و له ئه‌نجامدا چه‌ند كه‌سانێك برینداربوون كه یه‌كێك له‌وانه برینداریه‌كه‌ی سه‌خت بوو.
له ماوەی هه‌ردوو هێرشه‌كاندا، عه‌رەبانه‌ی كه گوێدرێژ ڕایكێشابوون بۆ هاویشتنی مووشه‌كه‌كان به‌كارهێنرابوون. دوو عه‌رەبانه‌ی تری پڕ له مووشه‌كیش به‌ر له به‌كارهێنانیان ئاشكرا كراون.