به‌ڕێوه به‌رایه‌تی ئاژانسی ناووكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتۆكان له ڤیێنا كۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بده‌ن ئایه ئێران په‌یمانی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی چه‌كی شكاندوه یان نا؟ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه مشت‌ومڕ ده‌كات له‌سه‌ر ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتۆكان كه ده‌ڵێت ئێران به نهێنی هه‌ندێ پلۆتۆنیۆمی بچۆك و ده‌زگای گواستنه‌وه‌ی یۆرانیۆم دروست ده‌كات . سه‌رۆكی ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌ی محه‌مه‌د ئه‌ل به‌ڕادعی له كۆبۆنه‌وه‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه دا له‌به‌رده‌م په‌یامنێران وتی ئه‌و وا چاوه‌ڕوان ده‌كات ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه وه‌ڵامی هه‌واڵه باشه‌كان و خراپه‌كانیش ده‌داته‌وه سه‌باره‌ت به پرۆگرامی ناووكی ئێران. شایانی باسه ئه‌گه‌ر ئاژانسی ووزه‌ی ناووكی بۆی ده‌ركه‌وێ كه ئێران به پێی ئاژانسه‌كه هه‌ڵسوكه‌وت ناكات، شیانی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتۆكانه‌وه گه‌مارۆی ئابوری له‌سه‌ر دانێن.