كاربه‌ده‌ستێكی باڵای رووسی ڕه‌خنه‌ی له پلانه‌كانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گرتووه بۆ چۆنێتی گوێزانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری عێراق و دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی كاتی تاوه‌كو مانگی شه‌شی داهاتوودا.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسی یوری فێدۆتۆڤ گوتویه‌تی: ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی كه بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات پێك هێنراوه، بێ وه‌رگرتنی ڕاو بۆ چوونی كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌ی و ووڵاتانی دراوسێ و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بووه. وه گوتویه‌تی پێویسته به تێكڕایی ده‌نگ ئه‌م كێشه‌یه‌ی عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت.