به مارشی تایبه‌تی و چل و یه‌ك ته‌قه‌ی به‌خێرهاتن و نومایشتی سه‌ربازی به‌ریتانیا پێشوازی له سه‌رۆك بوش كرا.
سه‌رۆك بوش له‌گه‌ڵ شاژنی به‌ریتانیا و گه‌وره كه‌سایه‌تیه‌كانی ئه‌و ووڵاته‌دا سه‌یری كه‌رنه‌ڤاڵی ئه‌م مه‌راسیمی پێشوازی كردنه‌ی كرد‌و پاشانیش له‌گه‌ڵ شازاده فیلیپ دا پاسه‌وانانی شه‌ره‌فی پشكنی.
و پێكه‌وه به به‌رده‌م ئه‌و پاسه‌وانانه‌دا تێپه‌ڕین كه كڵاوی فه‌رو و چاكه‌تی بۆریان له به‌ردا بوو و پێكڕا سه‌یری هیزی پیاده‌و سواری به‌ریتانیایان كرد. وه له ده‌مێكدا سه‌رۆك بوش له‌گه‌ڵ شاژنی به‌ریتانیا دا قسه‌ی ده‌كردهیچ ڕاگه‌یاندنێكی ڕه‌سمی نه‌درا.
ده‌یان هه‌زار خه‌ڵك كه له دژی شه‌ڕن له عێراق له له‌نده‌ن كۆبونه‌ته‌وه وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش. له ده‌وروبه‌ری كۆشكی به‌كینهام هه‌ندێ ده‌نگه ده‌نگی كه‌م ده‌بیسترا به‌ڵام كه‌س نه‌ده‌بینرا.