فرۆكه جه‌نگیه‌كانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له یه‌كێك له گه‌وره‌ترین بومبارانی ئاسمانی له كاتی كۆتایی جه‌نگه‌وه، چه‌ندین ناوچه‌ی نێزیك شاری به‌عقوبه له ناوه‌ڕاستی عێراق كه له‌لایه‌ن شه‌ڕ‌كه‌ره گریلاكانه‌وه به‌كار هێنراوون، بومباران كردووه.
هێرشی ئه‌مڕۆی سێ شه‌ممه به بۆمبی 225 كیلۆگرام دوواترین هه‌نگاو بوون له هێرشی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان دژ به یاخی بووه‌كان له ناوچه‌كه.
له رووداوێكی جیاوازدا له باكووری عێراق دووسه‌ربازی له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كوژراون، له كاتێكدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆلن پاوڵ له وتارێكدا له ڕۆژنامه‌ی لوموندی فه‌ره‌نسی وتویه: سه‌ره‌ڕای به‌ره‌نگاری ڕامیاری و له‌شكه‌ری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌مێنێته‌وه.