سه‌رۆك بوش ده‌ڵێ هێزه‌كانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌مێنێنه‌وه، بگره پاش پیلانی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری بۆ حكومه‌تی كاتی عێراق له ساڵی ئاینده. سه‌رۆك بوش كه له ڕۆژی دووشه‌ممه له واشنتۆن دوواوه گوتویه، به‌ڕه‌سمی كۆتایی هێنانی داگیركردنی هێزه‌كانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق له ساڵی ئاینده به هیچ شێوه‌یه‌ك نیشانه‌ی ئه‌وه نادات ئێمه له ستراتیژی خۆمان لاده‌ده‌ین یاخود نیشانه‌ی كۆتایی هێنان به ئاماده‌بوونی له‌شكه‌ری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌و ووڵاته.