پۆلیسی توركیا ڕاپۆرتیان داوه پێنج میلیشیای گومانباری كوردیان ده‌ستگیر كردووه كه بڕوا وایه پیلانی ئه‌نجام دانی هێرشێكیان هه‌بووه بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له ئه‌ستانبۆل.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌ناتۆڵیا ده‌ڵێت ئه‌و گومانبارانه كه یه‌كێكیان ژنه پێده‌چێت هاوسۆزی پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیا بن كه پارتیه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوه.
ڕاپۆرته‌كه باس له‌وه ناكات ئه‌و پێنج كه‌سه له كوێ گیراون هه‌روه‌هاش ئاماژه‌شی به‌وه نه‌كردووه ئایا ده‌ستگیركردنی ئه‌م پێنج كه‌سه په‌یوه‌ندییان به دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی به‌رده‌م كنێشتی جوله‌كه‌كان له ئه‌سته‌نبۆل هه‌بووه یان نا.