ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عێراق كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه دیاری كراوه ده‌ڵێ حكومه‌تێكی كاتی هه‌تا كۆتایی مانگی 6 ی ساڵی نوێ ده‌سه‌ڵاتی ووڵات وه‌رده‌گرێ. پاشان نووسینی ده‌ستوری ووڵات و ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردن له ماوه‌ی 2 ساڵ دا جێ به‌جێ ده‌كرێ. حكومه‌ته كاتییه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نێكی گواستنه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ، كه ئه‌ندامه‌كانی تا ساڵی داهاتوو له كۆبونه‌وه خۆجێ یه‌كانی سه‌رانسه‌ری ووڵات هه‌ڵده‌بژێردرێن. سه‌رۆكی ئێستای ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عێراق ده‌ڵێ وا چاوه‌ڕوان ده‌كات حكومه‌تی نوێی عێراق له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق دا بڕیار بده‌ن، به‌ڵام وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا دۆناڵد ڕامسفیڵد ده‌ڵێ گۆڕانكاریه سیاسی یه‌كان هیچ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ بوونی هێزی له‌شكری ئه‌مریكا له عێراق دا نییه.