ئه‌نجومه‌نی حكومه‌تی عێراق كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه دیاری كراوه ده‌ڵێ حكومه‌تێكی كاتی هه‌تا كۆتایی مانگی 6 ی ساڵی نوێ ده‌سه‌ڵاتی وڵات وه‌رده‌گرێ. پاشان نووسینی به‌رنوسێكی ده‌ستوری وڵات و به‌رێوه‌بردنی هه‌لبژاردنه‌كان له ماوه‌ی 2 ساڵان دا جێ به‌جێ ده‌كرێ. حكومه‌ته كاتی یه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نێكی گواستنه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ، كه ئه‌ندامه‌كان له كۆبونه‌وه خۆجێ یه‌كان له سه‌رانسه‌ری وڵات له ماوه‌ی ساڵی داهاتوودا هه‌ڵده‌بژێردرێن. سه‌رۆكی ئێستای ئه‌نجومه‌نی حكومه‌تی ده‌ڵێ چاوه‌ڕوانی ده‌كا حكومه‌تی نوێی عێراق له‌سه‌ر درێژه‌دانی بوونی هێزه هاوپه‌یمانه‌كان له عێراق دا بڕیار بده‌ن، به‌ڵام وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا دۆناڵد رامسفیڵد ده‌ڵێ پێشكه‌وتنه سیاسی یه‌كان هیچ په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ بوونی هێزی له‌شكری ئه‌مریكا له عێراق دا نی یه.