سه‌رۆكی ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تی له‌شكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت: یاخی بووان له‌عێراقدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن خواستی ئه‌مریكا بۆ مانه‌وه له ووڵاته‌كه‌دا سست بكه‌ن.
ژ‌ەنه‌ڕال جان ئه‌بی زێد ده‌ڵێت: بوونی نزیكه‌ی پێنج هه‌زار ئه‌ندامی پارتی به‌عس و لایه‌نگره‌كانی سه‌رۆكی پیشوو سه‌دام حوسێن هه‌رەشه‌یه‌كی سه‌ر‌ه‌كین له سه‌ر ئاسایشی عێراق . وا دیاره یاخی بووه‌كان به شێوەكی باش ڕاهێنان دەكرێن و كه‌ره‌سته و پاره‌ی زۆریان هه‌یه. به‌ڵام گوتیشی هیچ هه‌رەشه‌یه‌كی له‌شكری نیه كه بتوانێ شكست به هێزه ئه‌مریكایه‌كان بهێنێ.
له هه‌مان ده‌م له تكریت، سه‌ربازە ئه‌مه‌ریكیه‌كان دوو گومانلێكراوی عێراقیان ده‌ستگیر كردووە كه دەستیان هه‌بووە له خستنه خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌رێكی ئه‌مه‌ریكی كه له ئه‌نجامدا شه‌ش سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون.