زۆر له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عێراق به ئاشكرایی گومانیان هه‌یه له‌وه‌ی بتوانن ڕۆژی پانزه‌ی دوانزه كه دوا مۆڵه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه بۆ ده‌ست نیشان كردنی كاتێكی دیاریكراو بۆ دانانی دهستوی نوێ و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنیش جێ به‌جێ بكه‌ن. ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌ڵێن ئێستا پشتیوانی له دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی كاتی ده‌كه‌ن تا ئه‌و ده‌مه‌ی ده‌ستور ده‌نوسرێت و هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت.
ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كردنی عێراق كه له لایه‌ن ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاوه ده‌ست نیشان كراوه و له 25 ئه‌ندام پێك دێت له سه‌ره‌تاكانی مانگی حه‌وتدا دامه‌زرا و په‌یمانی ئه‌وه‌یان دا به خێرایی كار بۆ داڕشتنی ده‌ستور بكه‌ن كه ببێته مایه‌ی ڕێگه خۆش كردن بۆ هه‌لبژاردنێكی دیموكراسی له ساڵی ئاینده‌دا.
چوار مانگ دواتر كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن نیگه‌رانیه‌كی زۆریان هه‌یه سه‌باره‌ت به چالاكی ئه‌نجومه‌نی كه ته‌نانه‌ت بڕیاریشیان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی دانانی لیژنه‌یه‌ك نه‌داوه بۆ كۆبونه‌وه‌كانی داڕشتنی ده‌ستور.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عێراق له به‌رامبه‌ردا ده‌ڵێن ناتوانن به خێرایی كاربكه‌ن چونكه ده‌بێت بڕیاره‌كانیان یه‌كه‌م جار به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی مه‌ده‌نی ئه‌مریكیدا له عێراق تێبپه‌ڕێت.
ڕێبه‌ری كورد جه‌لال تاڵه‌بانی كه پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م مانگه‌ی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عێراقی له ده‌سته له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا گله‌و گازنده‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن فشاریان خراوته سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری خێرا بده‌ن سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه پێویستی به ووتوێژكردنی وورد هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا قوباد تاڵه‌بانی كوڕی جه‌لال تاڵه‌بانی كه دهمڕاستیشیهتی به ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكای گوتووه: ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چی‌یان له توانادا بێت ده‌یكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
درێژه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته له ناو ئه‌م فایله ده‌نگیه دایه.