Accessibility links

سه‌رۆكی ئیتالیا ته‌قینه‌وه‌یه‌ی به‌رده‌م بنكه‌ی له‌شكری ووڵاته‌كه‌ی له شاری ناسریه‌ به‌ كارێكی دزێوی تیرۆریزم ناوزه‌د كرد  - 2003-11-12


سه‌رۆكی ئیتالیا Carlo Azeglio Ciampi ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی به‌رده‌م بنكه‌ی له‌شكری ئیتالیا له شاری ناسریه‌ به‌ كارێكی دزێوی تیرۆریزم ناوزه‌د كرد و گویه‌تی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كوژراون ئه‌ركی خۆیان به‌جێ ده‌گه‌یاند له یارمه‌تی دانی عێراقیه‌كان بۆ هێنانه‌وه‌ كایه‌ی ئاشتی و ئاسایشی و باری یاسایی.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌رله نیوڕۆ به كاتی عێراق له هێرشێكی خۆكوژیدا لۆریه‌ك یان كامیۆنێك له‌به‌ر ده‌م بنكه‌ی له‌شكری ئیتالیادا له‌ ناسریه ته‌قیوه‌ته‌وه.

كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن له‌وانه‌یه ژماره‌ی كوژراوه‌كان ڕوو له زیاد بوون هه‌بن له ژێر دارو په‌ردوی بنكه‌كه‌دا مابنه‌وه‌. زانیاری ته‌واویش كه‌مه چونكه په‌یوه‌ندی كردن كارێكی ئاسان نی یه. ئه‌و ژماره سه‌ربازه‌ ئیتالیه‌ی ئه‌مڕۆ كوژراون یه‌كه‌م جاره له‌و هێزه‌ له‌شكریه‌ی ئیتالیا ڕووبدات كه له هێزی فره نه‌ته‌وه‌ییدا له ژێر سه‌ركردایه‌تی ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا دایه.

سیلڤیۆ بیرلوسكۆنی سه‌ره‌ك وه‌زیری ئیتالیا گوتویه ئه‌م هێرشه نابێته مایه‌ی ڕێگه‌گرتن له سوربوونی ئیتالیا بۆ به‌رده‌وام بوون له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆریزمدا. له ده‌مێكیشدا هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌كه گه‌یشته ڕۆما، په‌رله‌مانی ئیتالیا كۆبونه‌وه‌كه‌ی خۆی دواخست و داواكردنیش له ئارادایه كه په‌رله‌مان چاوێك به مه‌سه‌له‌ی هه‌بوونی هێزی سه‌ربازی ئیتالیا له عێراقدا بخشێنێته‌وه.

XS
SM
MD
LG