میر نایف وه‌زیری ناوخۆی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه به ئاژانسی ڕه‌سمی ده‌نگ و باسی سعودیه‌ی گوتووه: تا ئێستا هیچ كه‌سێك به هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی al-Muhaya شاری ڕیازه‌وه نه گیراوه.
پێشتر ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌كانی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و دیپلۆماتانیش گوتویانه گه‌ڕانی به‌رده‌وام به شوێن گومانباراندا بۆته مایه‌ی ده‌ستگیركردنی هه‌ندێ كه‌س له ناوه‌وه و له ده‌وروبه‌ری پایته‌ختی سعودیه.
كاربه‌ده‌ستانی سعودیه و ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن گومانیان وایه ڕێكخراوه تیرۆركاری ئه‌لقاعیده كه ئوسامه بن لادن ی ملیۆنێر و له‌دایك بووی سعودیه له پشت ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه بێت كه هێرشبه‌ره‌كان به‌رگی ئه‌فسه‌ری پۆلیسیان پۆشیبوو به ئۆتۆمبیله‌كه‌یانه‌وه خۆیان كردبوو به ناوچه‌كه‌دا و خۆیان ته‌قاندبووه‌وه. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ش كه كوژرابوون خه‌ڵكی عه‌ره‌بی ووڵاتانی تر بوون.
گۆڤاری ئه‌لمه‌جه‌له‌ی عه‌ره‌بی كه بنكه له له‌نده‌نه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌میش ڕاپۆرتێكی بڵاو كردبووه‌وه كه ئه‌ندامێكی ئه‌لقاعیده به‌رپرسێتی ڕێكخراوه‌كه‌ی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه ڕاگه‌یاندووه و ئاگاهیش داوه كه ته‌قینه‌وه‌ی زیاتر له ناوچه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.