مینێك له‌سه‌ر رێگایێك ته‌قیوه‌ته‌وه و بوته هۆی كوشتنی به‌لای كه‌مه‌وه چوار عێراقی له شاری باشووری به‌سره. مینه‌كه له‌سه‌ر ڕێگایێك بوه كه هه‌میشه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی بریتانیاوه به‌كار هێنراوه، به‌ڵام ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ وا ده‌رئه‌كه‌وێت له ژێر بنی باسێك ته‌قیوه‌ته‌وه كه هاوڵاتی عێراقی ئاسایی تێدا بوه و به‌وێ دا تێ په‌ڕیوه. هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی تر له به‌غدای پایته‌خت ڕاگه‌یێندراوه كه بوه هۆی كوشتنی پۆلیسێك و برینداربوونی 6 كه‌سی تریش.