كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی وتیان پیاوێكی چه‌كدار هێڕشی بردوه بۆ هێزی هاوپه‌یمانان له باكووری عێراق له دره‌نگانێكی دوێنێ یه‌ك شه‌ممه‌دا و پاسه‌وانێكی كوردی سه‌ر سنووری كوشتوه.
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن ناتوانن جه‌خت له سه‌ر زانیاریه‌كانی میدیای توركیا بكه‌ن كه ئه‌و هێرشبه‌رێكی پارتی كرێكارانی كوردستان كردویه‌تی كه هه‌روه‌ها به په‌كه‌كه (PKK) و یان به كادكیش ناسراون. و به لایه‌نی كه‌مه‌وه 10 كه‌س له‌و هێرشه‌دا بریندار بونه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركی عه‌بدولله گول گوتی ئه‌و پێكدادانه له نێوان سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كورد و سه‌رهه‌ڵداوانی په‌كه‌كه ڕوی داوه له باكووری عێراق.
په‌كه‌كه شه‌ڕ ده‌كه‌ن بۆ خودموختاری كورد له توركیا. و حكومه‌تی توركیا داوای له ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا كرد شكستیان پێ بهێنن كه بنكه‌یان له باكووری عێراقه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمان ڕه‌وای عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی به ڕۆژنامه‌ی توركی (ملیه‌ت) وت عێراق ڕێگه به سه‌ر هاڵداوانی په‌كه‌كه نادات خاكی عێراق به‌كار بێنن بۆ خۆ ئاماده‌كردنی هێرش. كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی و توركی ڕایان گه‌یاندوه كه په‌كه‌كه رێكخراوێكی تیرۆریستن.