Accessibility links

ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پرۆسه‌ی زه‌نگین كردنی یۆرانیۆم ڕاده‌گرێت  - 2003-11-10


گه‌وره‌ كاربه‌ده‌ستی ئاسایسی نیشتیمانی ئێران ده‌ڵێت هه‌ر له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه پرۆسه‌ی زه‌نگین كردنی یۆرانیۆم ڕاده‌گرێت و ڕێگه‌ش ده‌دات به پشكنینی له پڕی دامه‌زراوه ناوكیه‌كانی ئێران.

حه‌سه‌ن ڕۆحانی سكرتێری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێرانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له مۆسكۆ ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌‌ی خۆی داوه كه له‌وێ له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن ی سه‌ڕۆكی ڕوسیا و كاربه‌ده‌ستانی تریشدا كۆده‌بێته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هاوكاری ناوكی له نێوان هه‌ردوو ووڵاتدا.

به‌ڕێز ڕۆحانی به ‌ڕێبه‌ری روسیای گوتووه ئێران بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی پرۆسه‌ی زه‌نگین كردنی یۆرانیۆمه‌كه‌ی ڕاده‌گرێت و نامه‌یه‌كیش ده‌دات به ده‌زگای نێو نه‌ته‌وه‌یی ووزه‌ی ئه‌تومی تیادا ڕه‌زامه‌ندی ووڵاته‌كه‌ی تیادا ده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینی له پڕی دامه‌زراوه ناوكیه‌كانی.

XS
SM
MD
LG