گه‌وره به‌رپرسی به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی مه‌ده‌نی ئه‌مریكا له عێراقدا ده‌ڵێت سه‌دان میلیشیای بیانی دزه‌یان كردۆته ناو ووڵاته‌كه‌وه و پلانی ئه‌نجام دانی هێرشی نوێیان هه‌یه كه به‌مه‌به‌ستی ڕاگرتنی هه‌وڵه‌كانی سه‌ر له نوێ بونیات نانه‌وه‌ی عێراقه.
له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی له‌نده‌ن تایمز، پۆڵ برێمه‌ر گوتویه‌تی ئه‌و میلیشیانه‌ی هاتونه‌ته ناو عێراقه‌وه له سودان و سوریا و یه‌مه‌ن و عه‌ره‌بستانی سعودیه‌وه‌ن.
به‌ڕێز برێمه‌ر گوتویه‌تی بۆ كۆنترۆڵ كردنی ئه‌و هێرش كردن و په‌لامار دانانه ئێستا تاووتوێی پێك هێنانی هێزێكی تایبه‌ت ده‌كات كه له عێراقیه‌كان پێك بهێنرێت كه شاره‌زای ناوچه‌كانی عێراقن و توانای ده‌ست نیشانكردنی خه‌ڵكانی بیانیان هه‌یه.
له لایه‌كی تره‌وه كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا گوتویانه دوێنێ یه‌ك شه‌ممه سه‌ربازێكی ئه‌مریكی كوژراوه وه گوتوشیانه ئه‌م سه‌ربازه به هۆی هێرشێكی ئار پی چی یه‌وه له چل كیلۆمه‌تر له باشووری به‌غداوه كوژراوه.