Accessibility links

ئه‌ندامانی كابینه‌تی ئێسرائیل ڕازی بون له‌سه‌ر  به‌رژه‌وه‌ندی گۆڕینه‌وه‌ی گیراوه‌كانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گروپی ئیسلامی حزب الله له لبنان  - 2003-11-09


ئه‌ندامانی كابینه‌تی ئێسرائیل به‌ڕێژه‌ی 12 به‌رامبه‌ر به‌ 11 ده‌نگیان داوه له به‌رژه‌وه‌ندی گۆڕینه‌وه‌ی گیراوه‌كانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گروپی ئیسلامی حزب الله له لبنان دا. ڕاگه‌یاندنی ره‌سمی ئیسرائیلیش ڕاده‌گه‌یه‌نن كه حكومه‌تی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه ڕازی بوون له‌سه‌ر ئازادكردنی 40 گیراوی لبنانی و فه‌ڵستینی به‌رامبه‌ر به‌ ئازادكردنی كارگوزارێكی ئیسرائیلی به‌ناوی ئه‌لهان تانێن باوم كه له‌لایه‌ن گروپی حزب الله وه له ماوه‌ی سێ ساڵ له مه‌و به‌ردا ڕفێندرابوو. هه‌روه‌ها ئیسرائیل ته‌ڕمی سێ سه‌ربازی ئیسرائیلی تریش وه‌رده‌گرته‌وه كه له لایه‌ن حزب الله‌وه ڕفێندرابوون و كوژراون. سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلی ئاریال شارۆنیش داوای له ئه‌ندامانی حكومه‌ته‌كه‌ی كرد له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره رازی بن. چونكه گوتبووی حزب الله به‌ڕێز تانێن باوم له سیداره ده‌ده‌ن ئه‌گه‌‌ر ئه‌و پلانه ره‌ت بكرێته‌وه.

XS
SM
MD
LG