Accessibility links

ئه‌مڕۆ هه‌ینی توركیا بڕیاریدا هێزەكانی نه‌نێرێته‌ عێراق تا له‌ پاڵ هێزە هاوپه‌یمانان كاربكه‌ن چونكه‌ ئه‌و هه‌نگاوەیان له‌لایه‌ن رێبه‌رانی عێراقیه‌وە دژایه‌تی كرابوو - 2003-11-07


ئه‌مڕۆ هه‌ینی توركیا بڕیاریدا هێزەكانی نه‌نێرێته‌ عێراق تا له‌ پاڵ هێزە هاوپه‌یمانان كاربكه‌ن چونكه‌ ئه‌و هه‌نگاوەیان له‌لایه‌ن رێبه‌رانی عێراقیه‌وە دژایه‌تی كرابوو. هه‌ر ئه‌مڕۆ ئاژانسی ئه‌ناتۆلیا له‌ سه‌ر زاری سه‌رچاوەكانی حكومه‌توە ئه‌م هه‌واڵه‌‌ی بڵاوكردەوە، به‌ڵام له‌وە زیاتریان ڕوون نه‌كردۆته‌وە. جێی به‌ بیرهاتنه‌وەیه‌ كه‌ له‌ مانگی پێشوودا په‌رله‌مانی توركیا ڕێگه‌ی به حكومه‌تدا كه‌ نزیكه‌ێ دە هه‌زار سه‌رباز بۆ عێراق بنێرێت. ووڵاته‌ یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكاش داوای له توركیا كردبوو كه‌ هێزەكانی ڕەوانه‌ی عێراق بكات به‌ڵام ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی فه‌رمانڕەوایه‌تی عێراق كه‌له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوە دەست نیشان كراون دژایه‌تی ئه‌م بڕیارەیان كردووەو ڕایانگه‌یاندووە كه‌‌ پێشوازیان لێناكرێت. شایانی ئاماژە پێكردنه‌ كوردەكانی عێراقیش به‌ توندی دژایه‌تی هه‌ر ڕۆڵێكی سوپایی توركیا له‌ووڵاته‌كه‌یاندا دەكه‌ن.

XS
SM
MD
LG