ئێواره‌ی دوێنێ سێ شه‌ممه چوار ته‌قینه‌وه له نزیك باره‌گای ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ناوه‌ڕاستی به‌غدای هه‌ژاند و له ئاكامدا چه‌ند كه‌سێكی بریندار كرد به‌ڵام هیچ گیان له ده‌ست دانێكی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی سوپای ئه‌مریكا ده‌ڵێن ته‌نها 4 كه‌س له‌م رووداوه‌دا بریندار بوون، یه‌كێكیان هه‌ر له جێ خۆیدا تیماری كرا به‌ڵام سێ یانی تر به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی سوپای له به‌غدا گوازرانه‌وه.
شایانی ئاماژه پێ كردنه هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه له ژێر لێكۆلینه‌وه‌دایه هه‌رچه‌ندێكه شاهیده‌كان ده‌ڵێن چاویان به ئاگری موشه‌ك و یا خود نارنجۆك كه‌وتوه.
هه‌ر به‌ره‌به‌یانی دوێنێ سێ شه‌ممه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بومبێك له پایته‌ختی عێراقدا سه‌ربازێكی ئه‌مریكی كوژرا و دووانی تریان بریندار بوون.