Accessibility links

كۆنگرێسی ئه‌مریكی و بڕیاری یارمه‌تی دانی دراوی بۆ ئاوادانكردنه‌وه‌ی عێراق - 2003-11-04


ده‌رچوونی ئه‌و بڕیاره هیچ گومانێكی تیادا نه‌بوو ته‌نانه‌ت ڕه‌خنه‌گرانی سیاسه‌تی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بوشیش له عێراق وه‌ك سیناتۆری دیموكراته‌كان Dick Durbin ی ستانی Illinois ی ڕای وایه كه ووڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا هیچ بژارێكی تری نیه جگه ‌له‌وه‌ی كه‌ ده‌بێت له عێراقدا بمێنێته‌وه‌.

به‌ڕێز Durbin ده‌ڵێ: "من به‌ته‌واوه‌تی له‌وه تێ ده‌گه‌م كه ئێمه ناتوانین واز له كاره‌كانمان بهێنین و به‌جێ ی بهێڵین."

ئه‌م بڕیاره‌ش هه‌موو داخازیه‌كانی سه‌رۆك بوش ی به‌جێ هێنا كه داوای بڕی 65 ملیار دۆلار بۆ پشتگیری سه‌ربازه‌كان له عێراق و ئه‌فغانستان كردووه و داوای 18.6 ملیار دۆلار بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی عێراق و 1.2 ملیار دۆلار بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی به‌غدا داوا كردبوو.

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش له هه‌فته‌ی ڕابووردوودا دواڕازی بوونی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره ڕاگه‌یاند.

XS
SM
MD
LG