كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیووه بۆ مۆسكۆ سه‌باره‌ت به‌و یارمه‌تیانه‌ی روسیا بۆ دروست كردنی كارگه‌یه‌كی ناووكی له ئێران كه هه‌مان ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یه ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا دژ یه‌تی. وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئاریل شارۆن ی سه‌ره‌ك وه‌زیری ئیسرائیل داوای ڕاگرتنی كار له‌م كارگه‌ناوكیه‌ی ئێران‌دا له روسیا بكات یان هه‌ر هیچ نه‌بێت تاران ڕێگه بدات نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان زیاتر و وورتر پشكنینی دامه‌زراوه ناوكیه‌كانی بكات. ئێران نكۆڵی له گۆناهبار كردنه‌كانی واشنتۆن ده‌كات كه ده‌ڵێت به نهێنی چه‌كی ناووكی درووست ده‌كات و گوتوشیه‌تی په‌یماننامه‌یه‌كی نێو نه‌ته‌وه‌یی مۆر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له ژێر پشكنینێكی ووردتری نێونه‌ته‌وه‌ییدا بێت. حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران كه بڕیار بوو ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له مۆسكۆ بێت، سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه. واش چاوه‌ڕوان ده‌كرا له مۆسكۆ ئه‌وه ڕابگه‌یه‌نێت كه كه‌ی ئێران ئه‌م په‌یماننامه‌یه مۆر ده‌كات. واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌ڕێز شارۆن له میانه‌ی ووتوێژه‌كانیدا له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتن ی سه‌رۆكی روسیا دا داوای كشانه‌وه‌ی پلانه‌كه‌ی روسیا بكات كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌ڕه‌سمی نه‌خشه‌ی ڕێگای ئاشتی بناسێنێت. كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیل ده‌ڵێن بڕیارێكی ڕه‌سمی له‌و بابه‌ته فشار خسته سه‌ر ئیسرائیل به‌بێ ئه‌وه‌ی گه‌ره‌نتی ئه‌وه بدات فه‌ڵه‌ستینیه‌كان له به‌رامبه‌ردا چی ده‌كه‌ن.