وه‌زیرێ به‌رگری ئه‌مریكی دۆناڵد ڕامسفیڵد ده‌ڵێ: ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرینه سه‌ر له‌شكری ئه‌مریكی له عێراقدا نابنه هۆیه‌ك بۆ تێكدانی تێكۆشانی درێژخایه‌نیان له دژی تیرۆریزمی جیهانی دا.
به‌ڕێز رامسفیڵد ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه بۆ په‌یامنێران قسه‌ی كرد و گوتی ڕۆژانی ناخۆشمان له به‌رده‌م دایه به‌ڵام سه‌رۆك بوش هه‌ر له دژی تیرۆریزم كارده‌كات و شه‌ڕه‌كه‌ش ده‌باته‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری گوتی: هێزه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به ده‌ستهێناوه به تایبه‌تی به هۆی هێنانه‌وه ده‌ست به‌كاری سه‌د هه‌زار سه‌ربازی پێشووی سه‌ر به هێزی له‌شكری پێشووی عێراقی بۆ یارمه‌تی دانیان له جێگیركردنی بارودۆخی ووڵاته‌كه.