Accessibility links

هه‌لیكۆپته‌رێكی گه‌وره‌ی ئه‌مریكی له عێراقدا ته‌قه‌ی لێ كراوه و خواره‌ته خوارێ  - 2003-11-02


هه‌لیكۆپته‌رێكی گه‌وره‌ی ئه‌مریكی له عێراقدا ته‌قه‌ی لێ كراوه و خواره‌ته خوارێ و له‌ ئه‌نجامدا پانزده سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراوه‌ و 20 سه‌ربازی تریش بریندار بووه.

ئاماده‌بووانی رووداوه‌كه ده‌ڵێن دوو هه‌لیكۆپته‌ری چینۆك به‌ئاسماندا ده‌فڕین و له‌ كاتی نزیك بوونه‌وه‌یان له شاری فه‌لوجه موشه‌كیان بۆ هه‌ڵدرابوو و 2 موشه‌ك به‌یه‌كی له هه‌لیكۆپته‌ره‌كان كه‌وتبوو.

ئه‌م هێرش به‌یه‌كێك له خوێناویترین هێرش داده‌نرێت كه له دوای كۆتای هێنان به جه‌نگه‌كه له شه‌ش مانگ له‌مه‌و به‌ردا كراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی له‌شكری ئه‌مریكی له عێراقدا.

له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌: له‌ به‌ره‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه‌دا له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكدا كه ‌له‌سه‌ر رێگای كاروانێكی له‌شكری له ‌به‌غدادا دانرابوو سه‌ربازێكی ئه‌مریكی كوژرا.

XS
SM
MD
LG