دوو عێراقی سیڤڵی له ماوەی پێكدادنێكی نێوان سه‌ربازە ئه‌مریكیه‌كان و خۆپیشاندەراندا له ڕۆژئاوای به‌غدا كوژراون. هه‌روەها له‌شكری ئه‌مریكی دەڵێت: دوو سه‌ربازی ئه‌مریكیش بریندار بووە. خۆپیشاندەرانیش ناڕەزایی خۆیان د‌ەربڕیوە به‌رامبه‌ر به تێكدانی دوكانه‌كانی ناو بازاڕی شارەكه له لایه‌ن سه‌ربازە ئه‌مریكیه‌كانه‌وە و قسه‌كه‌ری له‌شكری ئه‌مریكی دەڵێت: كه‌سێك نارنجۆكێكی هه‌ڵداوەته ناو سه‌ربازەكانه‌وە. له ماوەی ڕووداوێكی تردا له نزیك شاری خالدیه‌دا له ڕۆژئاوای به‌غدادا، سه‌ربازێكی ئه‌مریكی كوژراوە. له ماوەی پێكدادانێكیشدا له شاری فه‌للوجه و له دەرەوەی ئۆفیسی حكومه‌تی ناوخۆ كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوە پشتگیریان لێ دەكرێت، پۆلیسێكی عێراقی كوژراوە. ئێستاش كاربه‌دەستانی ئه‌مریكی له به‌غدا هۆشداری زیادبوونی روودانی هێرشی دژ به ئه‌مریكا دەكه‌ن كه ئه‌گه‌ر هه‌یه له ڕۆژی شه‌ممه و یه‌كشه‌مه‌دا به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێن.