له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێن دره‌نگانێكی دوێنێ سێ شه‌ممه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكه‌وه له ژێر تانكێكدا دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون و یه‌كێكی تریش بریندار بووه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌مڕاستێكی له‌شكری ئه‌مریكا گوتویه‌تی سه‌ربازه‌كان له هێزی چواری پیاده‌ی ئه‌مریكا بوون و له نزیك شارۆچكه‌ی به‌له‌ده‌وه كه حه‌فتا كیلۆمه‌تر له باكووری به‌غداوه‌یه له ئه‌ركی چاودێری كردن‌دا بوون.
ئه‌م ڕووداوه‌ش دوابه‌دوای ئه‌و زنجیره هێرشه خۆكوژیانه بووه كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای كردبووه نیشان و هه‌روه‌هاش ئه‌و عێراقیانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی هاوپه‌یماناندا كارده‌كه‌ن. له‌وه‌تای ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌وه ئه‌و هێرشانه به‌لانی كه‌مه‌وه چل كه‌س كوژراون له وانه جێگری شاره‌وانی به‌غدا و زیاتر له دووسه‌د كه‌سیش بریندار بوون.