بۆ یه‌كه‌مین جاره دۆنالد ڕه‌مسفیڵدی وه‌زیری به‌رگری ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له واشنتۆن له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری چیندا كۆببێته‌وه. له‌وه‌تای ساڵی هه‌زارو نۆسه‌دو نه‌وه‌تو شه‌شه‌وه Cao Gangchuan ی وه‌زیری به‌رگری چین یه‌كه‌مین وه‌زیری به‌رگری چینه كه سه‌ردانی واشنتۆن بكات. كاربه‌ده‌ستانی په‌نتاگۆن ده‌ڵێن دوێنێ شه‌ممه هه‌ردوولایه‌ن باسیان له مه‌سه‌له‌ی ناوكی كۆریای باكور كردووه و هه‌روه‌ها شه‌ڕی دژی تیرۆریزم و په‌یوه‌ندی له‌شكری نێوان ئه‌مریكا و چینیش.