یاسا دانه‌رانی هۆنگ كۆنگ داوای لێكۆلینه‌وه‌یه‌ی تریان سه‌باره‌ت نه‌خۆشی سارس كردوه كه ڕه‌نگه وا پێویست بكات لێپرسراوی باڵای ئه‌و ووڵاته (تۆنگ چی هوا) له به‌رده‌م ئه‌و لیژنه‌یه‌دا ئاماده‌بێت. و به‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌مین ڕێبه‌ری هۆنگ كۆنگ له مێژوودا كه لێكۆلینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدرێت. جێی به بیرهێنانه‌وه‌یه نزیكه‌ی 300 كه‌س له ئاكامی نه‌خۆشی سارس له هۆنگ كۆنگ گیانیان له ده‌ست داوه.