Accessibility links

سه‌رۆك بوش ڕێبه‌رانی موسڵمانی بۆ به‌ر بانگ بانگ هێشتنی كرد  - 2003-10-29


سه‌رۆك بوش ڕێبه‌رانی موسڵمانی بۆ به‌ر بانگ بانگ هێشتنی كرد كه له مانگی ره‌مه‌زاندا له به‌ری به‌یانی تا ڕۆژئاوابوون به‌ ڕۆژوو ده‌بن.

سه‌رۆك بوش گوتی: " ئه‌مریكا ووڵاتێكه كه بیرو باوه‌ری جۆراو جۆری ئاینی تێدایه، و ئێمه له بیرو باوه‌ری موسڵمانان پێشوازی ده‌كه‌ین و ڕێزیان لێ ده‌گرین."

له ماوه‌ی ئه‌و بانگ هێشتنه‌دا، سه‌رۆك بوش سه‌رله‌نوێ پێی داگرت كه ئامریكا شه‌ڕ نه‌ك به‌ دژی ئیسلام به‌ڵكو بۆ سه‌ر تیرۆریزمی ڕاگه‌یاندوه.

سه‌رۆك بوش ئاماژه‌ی به لێدوانه‌كانی جێی ده‌مه‌ته‌قه‌ی له‌لایه‌ن ژنڕاڵی له‌شكری ئامریكا ویلیام بوی كێن نه‌كرد كه شه‌ڕ بۆ سه‌ر تیرۆریزمی پێوه‌ندیدا و به‌ربه‌ره‌كانی نێوان درێژه‌پێده‌رانی مه‌سیحیه‌ت و ئیسلام ده‌زانی. به‌ڵام، ئه‌و له‌گه‌ڵ بیرو بۆچونی ژنڕال یه‌ك نی یه.

سه‌رۆك بوش گوتی: "ئامریكا هه‌مو شێوه‌كانی فه‌رق و جیاوازی ئاینی ره‌د ده‌كاته‌وه. ئێمه پێشوازی له بایه‌خه‌كانی هه‌‌ر ووڵاتی یه‌كی به‌رپڕسیار ده‌كه‌ین، گرنگ نیه له هه‌ر ووڵاتێكدا له دایك بووبێ."

نزیكه‌ی 85 كه‌س به‌شداری ئه‌و میوانی یه‌تی بوون. له نێو ئه‌واندا باڵوێزی گه‌لێك له ووڵاتانی بوون كه ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتوانیان موسلمانن.

XS
SM
MD
LG