سوپاس بۆ خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی بۆ جارێكی تریش ده‌وروپشت ئارام بوه وه ده‌توانیه بێنه ده‌ره‌وه، ئه‌مانه ووته‌كانی بازرگانی یه‌كی عێراقی بو به ناوی حه‌یده‌ر سه‌فا كه ئێستا ئازاده و ده‌توانێ به‌بێی ترسی ئه‌وه‌ی كه ده‌ستگیر بكرێ له لایه‌ن ڕژێمی سه‌دام حسینه‌وه بیر‌و باوه‌ری خۆی ده‌رده‌بڕێ.
به‌ڕێز سه‌فا ته‌نها كه‌س نیه له به‌غدا كه زۆر دڵشاد بێت به ڕزگار بونی عێراق.
Richard Burkholder به‌ڕێوه به‌ری ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌ی وه‌رگرتنی ڕاو بۆ چونی گاڵۆپ ده‌ڵێت كه له سه‌دا 70 ی خه‌ڵكی عێراق كه ڕایان لێ وه‌رگیراوه لایان گیری ئه‌وه‌ن كه هێزی هاوپه‌یمان له عێراق بمێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌كان و چه‌وساندنه‌وه‌كانی ڕژێمی سه‌دام حسین جارێكی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان ڕاپۆرت نزیكه‌ی له سه‌دا 60 له‌گه‌ڵ عێراق ده‌ڵێن كه سه‌ربازه‌كانی له‌شكرێ ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك له عێراق ره‌فتار ده‌كه‌ن.
ئه‌مه به‌شێك بوو له ووتارێك كه له ناو ئه‌م فایله ده‌نگیه دایه. ووتاره‌كه‌ش بیر‌و ڕای حكومه‌تی ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكایه.