دوواترین ته‌قینه‌وه‌ی ئوتومبێلی بومبكراوی له عێراق بوه‌ته هۆی كوشتنی به‌لای كه‌م چوار كه‌س له شاری فه‌للوجه له ڕۆژئاوای به‌غدا.
پۆلیسی عێراقی و گواهیان ده‌ڵێن ئوتومبێله‌كه پاش نیوه‌ڕۆ له 100 مه‌تری پۆلیسخانه‌یه‌ك و نزیك قوتابخانه و بنكه‌یه‌كی ووزه‌ی ئه‌لیكتریك ته‌قیوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه چوار ئوتومبێڵی بومبكراوی تر له به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و 34 كه‌سی كوشتوو.
هاوپه‌یمانان ڕاده‌گه‌ینن یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراوه و جێگری شاره‌وانی به‌غداش ته‌قه‌ی لێ كراوه.