كاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتی ئه‌وروپا توڕه‌یی و نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه خوێناویانه‌ی كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له به‌غدا بوه.
به‌ڕوه‌به‌ری ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا خافێر سۆلانا له برۆكسل به وته‌كانی خۆی به په‌یامنێرانی گوت كه بارودۆخی پایته‌ختی عێراق زۆر باش نیه. و هیوای خواست كه هێزی هاوپه‌یمانان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مریكا كۆنتڕۆڵی وڵاته‌كه‌یان له ده‌ست ده‌ر نه‌چێ.
و هه‌روه‌ها به‌ڕێز سۆلانا وتیش له‌وانه‌یه هێزی تر پێویست بێت، به‌ڵام زۆر ورده‌كاری نه‌خسته سه‌ر ئه‌و باسه.
و هه‌ر له برۆكسل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا جاك ستراو گوتی ئه‌و واقی وڕما به‌و ته‌قینه‌وانه و وتی باری ئاسایشی به‌غدا ناله‌باره. به‌هه‌ر حال ئه‌و وتی وا باوه‌ر ده‌كات به‌گشتی بارودۆخی سه‌رانسه‌ری عێراق باشتر ده‌بێت.