Accessibility links

زوویه‌كی ئه‌مڕۆ دووشه‌‌ممه زنجیره‌‌ك ته‌قینه‌وه‌ شاری به‌غدای هه‌ژاندووه  - 2003-10-27


ئه‌حمه‌د ئیبراهیم جێگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت سی و چوار كه‌س له‌و زنجیره ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له به‌غدا ڕوویانداوه كوژراون. و دووسه‌دو بیست وچوار كه‌سیش بریندارن.

خوێناوی ترین ته‌قینه‌وه‌یان ئه‌وه‌یان بووه كه له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕێكخراوی خاچی سوره‌وه‌ ڕوویداوه. كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن له‌م ته‌قینه‌وه‌یاندا به‌لانی كه‌مه‌وه دوانزه كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون. چوار ته‌قینه‌وه‌ی تریش له نزیك بنكه‌كانی پۆلیسه‌وه ڕوویاندابوو.

XS
SM
MD
LG