Accessibility links

دوو ته‌قینه‌وه‌‌ له نزیك هوتێل به‌غدا له ناوه‌ڕاستی پایته‌خت دا بیستراوه  - 2003-10-26


دوو ته‌قینه‌وه‌ له نزیك هوتێل به‌غدا له ناوه‌ڕاستی پایته‌خت دا بیستراوه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ نیشانه‌ی كۆمه‌ڵێك هێرشی به مووشه‌ك بوو. ده‌ست به‌جێ شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه نه‌زانراوه، به‌ڵام له‌شكری ئه‌مریكا گوتویه‌تی: ته‌قینه‌وه‌كه له نزیك بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵاتدارانی هێزی هاوپه‌یمانی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له هوتێل ره‌شید ئه‌نجام دراوه. ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌ش له دوای سه‌عات 9 ی شه‌و به كاتی به‌غدا دوای پانزده سه‌عات له روودانی هێرشه‌ به مووشه‌كی یه‌كانی ئه‌م به‌یانی یه روویداوه كه بووه هۆی كوشتنی یه‌ك ئه‌مریكی و برینداربوونی 15 كه‌سی تری هوتێله‌كه.

جێگری به‌رگری ئه‌مریكا Paul Wolfowitz له‌و كاته‌دا له ناو هۆتێله‌كه دا بووه كاتێك كه هه‌شت بۆ ده مووشه‌ك هه‌ڵدرابوو بۆ ئه‌و بینا به‌رزه‌ی هوتێله‌كه‌و له ئه‌نجامدا چه‌ند قاتێكی بیناكه‌ش رووخا به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێك به به‌ڕێز Paul Wolfowitz نه‌گه‌یشتووه.

XS
SM
MD
LG