سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رێز كوفی ئه‌نان داوا له وو‌ڵاتانی یارمه‌تی ده‌ر ئه‌كات كه زیاتر پاره بده‌ن بۆ سه‌ر له نوێ بنیادنانه‌وه‌ی عێراق و ده‌ڵێت پرۆسه‌ی بنیادنانه‌وه نابێت رابگرێت تاكو حكومه‌تێكی سه‌ردار له عێراق بێته كایه‌وه.
رێزدار ئه‌نان له كۆنفرانسێكی وو‌ڵاتانی خۆبه‌خش كه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له مه‌درید ده‌ستی پێ كرد ووتی: عێراق پێویستی به یارمه‌تی و سرنج راكێشانێكی ته‌نگه‌تاوی هه‌یه.