هێزە سه‌ربازیه‌كانی هاوپه‌یمانان و پۆلیسی عێراقی ژمارەیه‌ك هێرشیان له‌ناو شاری كه‌ربه‌لا دا ئه‌نجامداوە بۆ دەستگیركردنی گومانبارانی پێكدادانه‌كانی ئه‌م دواییه كه له نێوان لایه‌نه رەكه‌به‌رەكانی شیعه ئایینزاكاندا دروست بووە. هاوكاتیش له به‌غدای پایته‌ختی عێراق هێزە سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا ته‌قه‌یان به ئاسماندا كردووە بۆ بڵاوەپێكردنی ژمارەیه‌ك خه‌ڵكی تووڕە كه پاش ئه‌وەی ژنێك پشكنینی جانتا دەستیه‌كه‌ی رەت كردۆته‌وە له‌لایه‌ن سه‌گه تایبه‌تیه‌كانی سه‌ربازە ئه‌مریكیه‌كان... ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وەی موسوڵمانه‌كان سه‌گ به ئاژەڵێكی گڵاو دادەنێن. هه‌ر ئه‌مرۆ سێشه‌ممه ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا به‌رگری له چۆنێتی ڕەوتی سه‌وداكردنی هێزەكانیان كردووە له عێراقدا، پاش ئه‌وەی ڕێكخراوی مافی مرۆڤ گوتویه‌تی ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وەی وورد له سه‌ر ئازاردانی هاوڵاتیانی مه‌دەنی عێراقی ناكات.