Accessibility links

فه‌له‌ستینیه‌كان ڕایانگه‌یاندووە كه‌ هه‌لیكۆپته‌رێكی ئیسرائیلی به مووشه‌ك هێرشی كردۆته‌ سه‌ر پیكاپێك له شه‌قامێكی شاری غه‌زەدا و له‌ ئاكامدا دوو چه‌كداری حه‌ماس گیانیان له‌ دەستداوە - 2003-10-20


فه‌له‌ستینیه‌كان ڕایانگه‌یاندووە كه‌ هه‌لیكۆپته‌رێكی ئیسرائیلی به مووشه‌ك هێرشی كردۆته‌ سه‌ر پیكاپێك له شه‌قامێكی شاری غه‌زەدا و له‌ ئاكامدا دوو چه‌كداری حه‌ماس گیانیان له‌ دەستداوە. كارمه‌ندانی ته‌ندروستی دەڵێن: له‌م هێرشه‌دا پیاوێكی تریش كوژراوە و دوانزدە كه‌سی تریش برینداربووە. جێی سه‌رنجه‌، ئه‌م هێرشه ئاسمانیه‌ دووهه‌مین هێرشه بكرێته سه‌ر شاری غه‌زە و ماوەی چه‌ند سه‌عاتێك بخایه‌نێت. له‌ لایه‌كی ترەوە، ئیسرائیل گوتویه‌تی: ئه‌و دوو فه‌له‌ستینیه‌ی كه‌ له‌م هێرشه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا كوژراون، له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی چه‌ك دروستكردندا گیانیان له‌ دەستداوە كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارەكانی حه‌ماسه‌وە به‌كاردەهێنرێت.

XS
SM
MD
LG