ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا هیوا دەخوازێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وەیه‌كگرتووەكان به شێوەیه‌كی خێرا ڕازی بیت له‌سه‌ر بڕیارێكی نوێی پێشنیاركراوی سه‌بارەت به عێڕاق. به‌رنووسی ئه‌م بڕیارە نوێیه‌ش دەرفه‌تی تاوەكو پانزدەی مانگی داهاتوو دەدات به ئه‌نجومه‌نی حوكمی عێراقی به‌رنووسی دەستووری نوێی ووڵاته‌كه پێك بهێنێنن و دەنگدان سازبكه‌ن. كێری شێریدان له بیرۆی دەنگی ئه‌مریكاوە له نیۆرك ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و دەڵێت: باوەڕدەكرێت ئه‌مرۆ سێشه‌ممه ئه‌و بڕیارە پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بكرێت.